کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناتۆ: شەڕی ئۆکراین چەندین ساڵ بەردەوام دەبێ

15:56 - 29 جۆزەردان 2722

سکرتێری گشتیی ناتۆ، سەرەڕای هۆشدار لەهەمبەر درێژبوونەوەی چەندین ساڵەی شەڕی ئۆکراین وتی: دەبێ لەبەرانبەر زێدەخوازییەکانی ڕووسیە پشتیوانیی تەواو لە ئۆکراین بکەین. یێنس ئێستۆلتێنبێرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ، ڕۆژی شەممە ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، بەئاماژە بەشەڕی نێوان ڕووسیە و ئۆکراین و ئەگەری درێژبوونەوەی چەندین ساڵەی شەڕ لەو وڵاتە وتی: بەهۆی زێدەخوازییەکانی ڕووسیە و هێرشە سەربازییەکەی ڕووسیە بۆ سەر ئۆکراین، نەتەنیا ئۆکراین بەلكوو هەموو جیهان تووشی کێشەی ئابووریی گەورە بووەتەوە و دەبێ وڵاتانی ئەندامی ناتۆ بە هەموو هێز و توانایانەوە یارمەتی ئۆکراین بدەن و پشتیوانیی لەو وڵاتە لەبەرانبەر ڕووسیەدا بکەن. هەرلەم پێوەندییەدا ئۆلاڤ شۆلتز، سەرۆک وەزیرانی ئاڵمان، ڕۆژی شەممە سەرەڕای دووبارەکردنەوەی پشتیوانییەکانیان لە وڵاتی ئۆکراین وتی: ٧ ولاتی زلهێزی ئابووری جیهان ناسراو بە گرووپی"٧" تا هەرکاتێک پێویست بکات پشتیوانیی لە ئۆکراین لەبەرانبەر هێرشی ڕووسیەدا دەکا.