کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەرکردنی ئاخوندێکی نزیک لە عەلی خامنەیی لە وڵاتی ئاڵمان

16:01 - 29 جۆزەردان 2722

دەوڵەتی ئاڵمان، سولەیمان مووسەوی‌فەڕ، ئاخوند و جێگری " ناوەندی ئیسلامیی هامبۆرگ" ناوەندی تەبلیغاتی سەر بە عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕیژیمی ئێرانی بە تۆمەتی "پشتیوانیی لە تیرۆریزم" لە وڵاتەکەی دەرکرد. بەپێی راپۆرتی ڕۆژنامەی "هامبورگێر مورگێن پۆست" ڕۆژی شەممە ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، داداگای ئاڵمان حوکمی دەرکردنی "سولەیمان مووسەوی‌فەر"ی، بەهۆی ئەوەیکە پشتیوانیی لە " ڕێکخراوە تیرۆریستییە شیعەکان" دەکا و یارمەتی بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان کۆ دەکاتەوە و لەو پێوەندییەدا گرتە ڤیدیۆی تەبلیغاتی ئەوان لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەکاتەوە پەسند کرد و داداگا بڕیاری دا کە لە ئەگەری بەجێ نەهێشتنی وڵاتی ئاڵمان ناوبراو سزای قورسی بە سەردا دەسەپێ و جگە لەوەش ئەگەر ئەو ئاخوندەی ڕیژیمی ئێران بۆ جارێکی دیکە بیهەوێ سەردانی ئاڵمان بکاتەوە و سەرپێچی لە بڕیاری دادگا بکات حوکمی سێ ساڵ زیندانی بۆ دەردەکرێ.