کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوکتورێکی کورد لە بریتانیا لە نەشتەرگەریی چاندنی گورچیلە و ئەندامەکان پلەی یەکەم بەدەستدەهێنێت

15:44 - 29 پووشپەڕ 2722

دوکتورێکی کورد لە نەشتەرگەریی چاندنی گورچیلە و ئەندامەکان، لەسەر ئاستی بریتانیا پلەی یەکەم بەدەستدەهێنێت و دوکتورێکی دیکەی کوردیش چوارەم دەبێت. دوکتۆر گۆران فریاد، پسپۆڕی نەشتەرگەریی چاندنی گورچیلە بۆ یەکەمجار وەکوو کوردێک، پلەی یەکەمی لە نەشتەرگەریی چاندنی گورچیلە و ئەندامەکان لە بریتانیا بەدەستهێنا، لەوبارەوە بە هەواڵدەریی رووداوی گوت: "دوای ئەزموونی 15 ساڵ کارکردن لە بواری نەشتەرگەریی چاندنی گورچیلە، بۆ یەکەمجار بڕوانامەیەکی نێودەوڵەتیم لە بریتانیا بە پلەی یەکەم بەدەستهێنا. هاوکات لە گەڵ دوکتور گۆران دوکتورێکی دیکەی کوردی خەڵکی باشووری کوردستان بە ناوی شاخەوان حەمەدئەمین، پلەی چوارەمی بریتانیای بەدەستهێنا.