کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پشتیوانىی سەندیکای نێودەوڵەتیی ئەڵمان لە کرێکاران و مامۆستایانی زیندانیکراو لە ئێران

15:53 - 29 پووشپەڕ 2722

سەندیكای نیشتمانیی كرێكارانی ئەڵمان بە ٦ ملیۆن ئەندامەوە و لە بەیاننامەیەکدا داوای دەستبەجێ ئازادکردنى مامۆستایان و فەرهەنگییان و کرێکارانى زیندانیکراو لە ئێران دەکات. چەندین مانگە دەیان کرێکار و مامۆستا لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانى کۆمارى ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراون کە بۆ مافە سەرەتاییەکانى خۆیان ڕژانە سەر شەقام و داواى مووچەکانیان کرد. لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە دەسەڵاتدارانى کۆمارى ئیسلامى، لە جیاتی قسەکردن و جێبەجێکردنى داوکارىی مامۆستایان و کرێکارانی مانگرتوو و ناڕازی، سەرکوت و دەسبەسەریان دەکەن. ئەم هەموو سەرکوت و گوشارە تەنیا لەبەرئەوەیە کە کرێکاران و مامۆستایان داواى مافی خۆیان سەرەتایی خۆیان کردووە. ئێمە وەک سەندیکای نیشتمانیی کرێکارانی ئەڵمان بە توندی ئیدانەی هەموو جۆرەکانی سەرکوتێکى چالاکان و کرێکاران دەکەین لە لایەن دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە.