کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوشتن و بریندارکردنی ٦ کەس لە لایەن ماشینی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی لە تاران

16:39 - 30 پووشپەڕ 2722

بە هۆی خێرایی لێخوڕین و گۆڕینی ڕێڕەوی شەقامی وەلیعەسر لە تاران،ماشینی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ٢ کەسی کوشت و چوارکەسیشی بریندار کرد. ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، بە هۆی خێرایی لێخوڕین و گۆڕینی ڕێڕەوی شەقامی وەلیعەسر لە تاران،ماشینی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ٢ کەسی کوشت و چوارکەسیشی بریندار کرد. ماشینەکەی وەزارەتى دەرەوەی ڕێژیم لە شەش کەسى داوە کە ڕاستەوخۆ دووانیان گیانیان لە دەست داوە و چواریشیان بە سەختى بریندار بوونە و براون بۆ نەخۆشخانە. جێگای ئاماژەیە یەکێک لە بریندارەکان منداڵێکە کە کاری زبڵ و خاشاک‌کۆکردنەوەى کردووە.