کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ترسی خۆیان لە دەزگای زانیاریی ئیسرائیل ناشارنەوە

16:54 - 30 پووشپەڕ 2722

دەسەڵاتی دەزگای زانیاریی ئیسرائیل لە ئێران، ترس و بێ متمانەیی زۆری لە نێو هەموو بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا بڵاو کردووەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی "فاینێنشال تایمز" ڕۆژی سیشەممە ٢٨ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، بە ئاماژە بە ترسی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە درێژەی هەنگاوەکانیدەزگای زانیارییەکانی ئیسرائیل(مووساد) کە دزەی کردووەتە نێو بەشە هەستیارە سەربازی و ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران‌، لە زاری سیاسەتمەدارێک لە ئێران نووسی: ئەگەری زۆرە کە ئیسرائیل بۆ ئەنجامدانی کار و چالاکییەکانی خۆی لە نێو ئێران، ڕێکخراوێکی گەورەی دروست کردبێت لەبەر ئەوەی بە تەواوی لە ڕووی زانیاریی ئەمنییەوە دزەی کردووەتە نێو ناوەندە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەوەش ترس و بێ متمانەییەکی زۆری لای بەرپرسانی ڕێژیم دروست کردووە. ئەو سیاسەتمەدارە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێ بە فاینێنشال تایمزی ڕایگەیاند کە، ئیسرائیل لە ئێستادا خەریکی هەڵگرتنەوەی ڤیدیۆ و دیمەنگەلێکی زۆر ئەمنیی ناوەندە هەستیارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە و دەیهەوێ بە بڵاو کردنەوەی ئەو ڤیدیۆ و بەڵگانە ڕووی ڕاستەقینەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی بۆ خەڵکی ئێران و کۆمەڵگەی جیهانیی ئاشکرا بکا.