کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێناتۆرە کۆماریخوازەکان: بایدن دەبێ زۆر بە جیددی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران هەڵسوکەوت بکا

17:21 - 30 پووشپەڕ 2722

ژمارەیک لە سێناتۆرە کۆماری‌خوازەکانی ئەمریکا، داوایان لە "جەو بایدن" کرد کە دەبێ لەگەڵ ڕێژیمی دژە ئەمریکایی ئێران هەڵسوکەوتی جییدی نیشان بدا و نابێ بەهیج شێوەیەک مەیدانیان پێبدا. بەپێی ڕاپۆرتی "فاکس نیوز" ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، سێناتۆرەکانی کۆماری‌خوازی ئەمریکا، لەگەڵ ڕەخنەی توند لە جەو بایدن لە هەمبەر نەرمی نواندنی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، هۆشداریان بە بایدن داوە کە، ڕێژیمی ئێران هەڕەشەیەکی جیددی و گەورەی ئاساییشییە بۆ ئەمریکا و هاوپەیمانانی، دەبێ بایدن لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڵسوکەوتی جیددی بکا و نابێ بە هیچ شێوەیەک متمانە بە ڕێژیمی ئێران بکا. هەر لەو بارەیەوە، تێد کرووز، سێناتۆری تێگزاس وتی: ستراتیژیی سیاسەتی دەرەوەی دەوڵەتی بایدن، چاوەڕوان نەکراوە و سەفەری ناوبراو بۆ ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست بێ دەسکەوت بوو لەبەر ئەوەی دەوڵەتی بایدن بە شێویەکی سیستماتیک هاوپایمانان و دۆستانی ئەمریکا دەخاتە پەراوێزەوە و لە هەمانکاتیشدا لەگەڵ دوژمان لاواز و بێ هەلوێست دەردەکەوێ، ڕێژیمی ئێران بە هیچ شێوەیەک جێی متمانە نییە، دەوڵەتی بایدن نابێ لە بەرانبەر کۆماری ئیسلامیی‌دا نەرمی بنوێنێ.