کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکردنی هاوڵاتییەکی خەڵکی گوندی تەنگیسەر لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە لە مەریوان

17:22 - 30 پووشپەڕ 2722

هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەر بە شاری سنە لە سنووری باشماخ لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا. ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی پووشپەڕی ١٤٠١، هاوڵاتییەک بە ناوی "سوبحان مەولوودی" تەمەن ٣٢ ساڵ کوڕی ئەحمەد خەڵکی گوندی "تەنگیسەر"ی سەر بە شاری سنە، پاش گەڕانەوە لە باشووری کوردستانەوە لە سنووری باشماخی مەریوان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا. هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم ئەم هاوڵاتیە بەبێ بەڵگەی قەزایی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.