کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی لە ناوچەی کامیاران

17:39 - 30 پووشپەڕ 2722

ئەویندارانی ڕێبازی پیرۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی کامیاران، بەبۆنەی یادکردنەوە لە یادی شەهید د.قاسملوو بە بڵاوکردنەوەی وێنە و دروشمی تایبەت، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد. بەپی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، چەند ڕۆژ پێش، لایەنگران و هۆگرانی ڕێبازی پیرۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە ئاوایی "لۆن سادات"ـی سەربە شاری کامیاران، بەبۆنەی یادکردنەوە لە یاد و بیرەوەریی شەهیدی ڕێبەر دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو، بە بڵاو کردنەوەی وێنە و دروشمی تایبەت چالاکای تەلبلیغییان بەڕێوە برد و بەڵێن پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی د،قاسملوو نوێ کردەوە. لە لایەن کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە دەسخۆشی و ماندوو نەبوونیی دەکەین لە دڵسۆزان و لایەنگرانی حیزب لە لۆنی سادات لە ناوچەی کامیاران و سەرکەوتنی زیاتریان بۆ بە ئاوات دەخوازین.