کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئۆکراین: پوتین بە ئەگەری زۆرەوە لە سەفەرەکەی بۆ تاران هاوشێوەی خۆی بەکارهێنابێ

14:47 - 2 گەلاوێژ 2722

بەرپرسی ناوەندی زانیاریی سەربازیی ئۆکراین وتی: بە ئەگەری زۆرەوە ولادێمیر پوتین لە سەفەرەکەی خۆی‌دا بۆ تاران، هاوشێوەی خۆی بەکار هێنابێ. بەپێی ڕاپۆرتی کاناڵی ١+١ی ئۆکراین، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، کریلۆ بۆدانۆف، بەرپرسی ناوەندی زانیاریی سەربازیی دەوڵەتی ئۆکراین، لەسەر سەفەری ولادێمیر پوتین، سەرۆک‌کۆماری ڕووسیە وتی: پوتین لە کۆتا سەفەری خۆی‌دا بۆ تاران لە هاوشێوەی خۆی کەڵکی وەرگرتووە و بێجگە لەوەیکە لەکاتی دەرچوونی لەناو فڕۆکە لە تاران زۆر سەیر و سەمەر بوو، لە درێژەی سەفەرەکەشی‌دا لە ئێران هەڵسوکەوتی ئاسایی نەبوو و زیاتر لە ئاستی ئاسایی خۆی لە کاروبارەکەی‌دا خێرا بوو و دەیهەویست بە خێرایی کۆتایی بە کاروبارەکەی بێنێ. بۆدانۆف لە درێژەدا وتیشی؛ پوتین لە سەفەرەکەی‌دا لەگەڵ بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لەکاتی بەخێرهاتنی‌دا خۆشحاڵی دەربڕیوە ئەوە لە حاڵێکدایە کە پوتین لەو کاتانە‌دا ڕاستەوخۆ وا خۆی دەردەخا کە گرینگ نەبێ بە لایەوە لەگەڵ کێ لە کۆبوونەوەدایە، هەروەها ڕۆژنامەی "نێترۆ"ـی بریتانیا‌ش بە شێوەیەکی دیکە ئەو قسانە پشتڕاست دەکاتەوە،