کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئالان بورزوویی، بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی مەریوانەوە بۆ بەندیخانەی سنە گوازرایەوە

14:50 - 2 گەلاوێژ 2722

ئالان بورزوویی، خەڵکی مەریوان کە پێشتر بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گوازرایەوە. ئالان بورزوویی ڕۆژی دووشەممە ١٩ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی دوای بانگکران بۆ دادگەی نایاسایی ڕێژیم لە شاری مەریوان دەسبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کرابوو. ئالان بورزوویی سەرەتای بەهاری ئەمساڵ لەلایەن دادگای شۆڕشی مەریوان بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمدا سزای ٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا بوو.