کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دژایەتیی ناوەندەکانی ڕێژیم لەگەڵ ئازادکردنی کاتیی مامۆستایەکی ئایینی دەسبەسەر کراو لە پیرانشار

14:53 - 2 گەلاوێژ 2722

ئیتلاعاتی ورمێ ئیزنی ئازادیی کاتیی بە مامۆستا یۆنس نۆخاهـ، مامۆستای ئایینی دەسبەسەرکراوی خەڵکی پیرانشار نەدا. مامۆستا یۆنس نۆخاهـ، مامۆستای ئایینی و وانەبێژ لە ناوەندی سەڵاحەدینی ئەیووبیی پیرانشار، کە ڕۆژی ٢٢ی پووشپەڕ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدراەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لەو شارە دەسبەسەر و بۆ ورمێ گوازرابۆوە، ڕۆژی شەممە ١ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، پاش ١٧ ڕۆژ ڕاگیران لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ بەندیخانەی گشتیی گوازرایەوە و ئیدارەی ئیتلاعاتی پارێزگای ورمێ ئیزنی نەدا بە بارمەتە تا کاتی دادگایی کردنی ئازاد بکرێ. جێی وەبیرهێنانەوەیە کە تەنیا لە ماوەی مانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا زیاتر لە چل هاوڵاتیی کورد لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە لە شارە جیاجیاکانی کوردستان بە بیانووی جۆراوجۆر دەسبەسەر و ڕەوانەی گرتنگەکانی ڕێژیم کراون.