کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قەدەغەکردنی وێنەی ژنان لە هەر چەشنە بانگەشەیەکدا لە ئێران

15:42 - 2 گەلاوێژ 2722

وەزارەتی ئیرشادی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نامەیەکدا بۆ هەموو ناوەندە هونەری و سینەماییەکان وێنەی ژنان بۆ هەرجۆرە بانگەشەیەکی ڕێگەپێنەدراو ڕاگەیاند. بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکانی سەر بە ڕێژیم، وەزارەتی ئیرشادی ئیسلامی، لە نویترین بڕیاری خۆی لە نامەیەکدا بە مەبەستی پاراستنی حیجاب و لەژێرناوی "حیجاب و پاکی" بۆ فێرگە سەربەخۆکانی هونەری و سینەمایی، وێنەی ژنانی لە بواری هەر چەشنە بانگەشەیەک و بە هەر شێوەیەک ڕێگەپێنەدراو ڕاگەیاند. بەپێی ئەو نامەیە کە ڕۆژی ٢٩ی پووشپەڕ لەلایەن بەڕێوەبەری ئیدارەی گشتیی ئیرشادی پارێزگای ئەلبورز واژۆ کراوە، ناوەندەکانی بانگەشە و ڕیکلام ئیدی مافی ئەوەیان نییە لە ڕیکلامکردندا لە وێنەی ژنان کەڵک وەربگرن و هەرچەشنە کەڵک‌وەرگرتنێک لە ژنان لەو بوارەدا ڕێگەپێنەدراوە.