کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گواستنەوەی بەندکراونی سیاسی لە بەندیخانەی تاران بۆ بەندیخانەی ئێڤین

14:39 - 3 گەلاوێژ 2722

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەندکراوانی سیاسیی بەندیخانەی تاران و قەرچەک بۆ بەندیخانەی ئێڤین لە تاران گوازراونەوە. بەپێێ ڕاپۆرتی بەندکراوە سیاسیەکانی بەندیخانەی تاران (فەشافویە) چەند ڕۆژ پاش راگواستنی ژنانی بەندکراوی سیاسی لە زیندانی قەرچەکی وەرامین بۆ بەندیخانەی ئێڤین ڕۆژی یەکشەممە ٢ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، بەندکراوانی بەندیخانەی تارانیش بۆ ئەو بەندیخانەیە گوازراونەوە. بەوتەی "ئارەش سادقی"، بەندکراوی سیاسیی پێشوو، ئەو ڕاگواستنانە بە مەبەستی سنووردار کردنی بەندکراونی سیاسی ئەنجام دەدرێ، بۆ نموومە دەستپێڕاگەیشتن بە تەلەفۆن لە بەندی ژنانی زیندانی ئێڤین، لەچاو زیندانی ئێڤین دژوارترە و نزیکبوون لە بەندی ژنان و بەندی شەش لەگەڵ بەندی ٢٠٩ کە سەر بە وەزارەتی ئیتلاعاتە، ڕێگە بۆ گوشار بۆ سەر بەندکراون و سنووردارکردنیان ئاسانتر دەکات.