کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پشتڕاستکردنەوەی هەواڵی دەسبەسەرکرانی چەند پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە لایەن ئەو حیزبەوە

02:10 - 4 گەلاوێژ 2722

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لەسەر دەسبەسەرکرانی چەند پێشمەرگەیەکیان لە ورمێ لە لایەن ڕێژیمەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و پشتڕاستی ئەو هەواڵەی کردەوە. کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران دوێنێ ٢ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی بە فەرمی و لە ڕاگەیەندراوێکدا پشتڕاستی کردەوە کە لە پیلانێکدا لە ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ چەند پێشمەرگەیەکیان کە لە هاوڕییانی دیکەیان دادەبڕێن دەکەونە بۆسەی بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامییەوە و بەداخەوە بە دیل دەگیردرێن. کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەڵێ کە لە ڕۆژانی داهاتوودا زانیاریی زیاتر لەسەر ئەو هەواڵە بڵاو دەکەینەوە.