کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی ئاڵمان

02:17 - 4 گەلاوێژ 2722

کاک فەرهاد ڕەحمانی، ئەندامی دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بەهۆی نەخۆشییەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی ئاڵمان لە تەمەنی ٤١ساڵی‌دا ماڵاوایی لە ژیان کرد. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، کاک فەرهاد ڕەحمانی، ئەندامی چالاک و دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی ئاڵمان، بە هۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٤١ساڵێدا بۆ هەمیشە دڵە پڕ لە هیواکەی لە لێدان کەوت و ماڵاوایی لە کەسوکار و ڕێبازی پیرۆزی کوردایەتیی و حیزبی دێموکرات کرد. فەرهاد ڕەحمانی، کاتی خۆی وێڕای باوکی کۆچکردووی یەکێک لە ئەندامە چالاکەکانی حیزبی دێموکرات لە نێوخۆ بوون و پاش چوونی بۆ وڵاتی ئەڵمان لەوێش بەو پەڕی لە خۆبردووییەوە چالاکانە درێژەی بە خەبات و تێکۆشانی خۆی داوە. لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە، وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارەی خۆمان بەبۆنەی کۆچی دوایی هاوڕێ فەرهاد ڕەحمانی، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.