کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆتا قۆناغەکانی دروستکرنی چەکی ناوکیی ڕێژیمی ئێران

12:31 - 4 گەلاوێژ 2722

بەرپرسێکی پێشووی دەوڵەتی ئەمریکا وتی: ڕێژیمی ئێران ئۆرانیۆمی پێویستی هەیە بۆ دروستکردنی چەکی ناوکی و نزیک بۆتەوە لە قۆناغەکانی کۆتایی. بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی "دەیلی مەیلی"ـی بریتانیایی، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، رابێرت جۆزێف، جێگری وەزیری دەرەوەی پێشووی دەوڵەتی ئەمریکا لە کاروباری کۆنترۆڵی چەکو‌چۆڵ و ئاسایشی نێونەتەوەیی، وتی: ئێمە ساڵانێکە دەڵێن کۆماری ئیسلامیی ئێران لە رووی دروستکردنی چەکی ناوکییەوە شکست دێنێ، بەڵام ئێستا لە کۆتا قۆناغەکانیەتی و لە ئیستادا ئۆرانیۆمی پیتێندراوی پێویستی هەیە بۆ ئەوەی بە ئاسانی دەستی بە چەکی ناوکیی ڕابگا، ئەوەیکە کە ئێستا ڕێژیمی ئێران گەیشتووەتە ئەو قۆناغە دەرخەری پشتگوێ خستنی کاروباری چەکی ناوکیی ڕێژیمە لەلایەن ئەمریکاوە. لە درێژەی راپۆرتەکەدا هاتووە کە، ناوبراو دەڵێ: ئاژانسی نیونەتەوەیی وزەی ناوکیی بە بەڵگەوە خستوویەتییە ڕوو کە رێژیمی ئێران ئۆراینۆمی پیتێندراوی سەتا ٦٠ی هەیە کە ئەو دەرسەدە دەتوانێ چەکی ناوکیی پێی بەرهەم بهێندرێ و پێویستە هەموو لایەنەکان و کۆمەڵگەی جیهانییش بە زووترین کات پێش بە کۆماری ئیسلامیی ئێران بگرن دەنا لە داهاتوودا دەبێتە هەڕەشەیەکی مەترسیدار بۆ سەر هەموو جیهان.