کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی گەورەترین یەکیەتیی پەروەردە و بارهێنانی بریتانیا بۆ شۆرای هاوئاهەنگیی دامەزراوەی سێنفی فەرهەنگیانی ئێران

12:33 - 4 گەلاوێژ 2722

یەکیەتیی پەروەردەو بارهێنانی وڵاتی بریتانیا کە گەورەترین یەکیەتیی مامۆستایان لە ئورووپایە، پەیامێکی دۆستانەی بۆ شۆڕای هاوئاهەنگیی دامەزراوە سێنفییەکان مامۆستانی ئێران نارد و داوای ئازاکردنی مامۆستایانی دەسبەسەر کراوی لە ئێران کرد. لەو نامەیەدا هاتووە کە ئێمە لە لایەن (NEU)یەکیەتیی پەروەردە وبارهێنانی بریتانیاەوە هاوپێوەندیی خۆمان لەگەڵ مامۆستایان و فەرمانبەرانی بەشی پەروەردە کە لە ڕاستای داکۆکیکردن لە مافەکانی خۆیان نارەزایەتیی دەردەبڕن رادەگەیەنین و دەسبەسەر کردنی مامۆستایان و فەرهەنگیان لەلایەن بەرپرسانی ڕێژیمی ئێرانەوە مەحکوم دەکەین و خوازیاری ئازادکردنی مامۆستایانی دەسبەسەرکراو لە تاران، بووشەهر و مەریوان و شارەکانی دیکەی ئێرانین.