کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وشک‌کردنی گۆلی ورمێ و بێ‌هیوابوون لە بووژانەوەی

15:08 - 4 گەلاوێژ 2722

سەرەڕای ئەوەیکە ڕێژیم بۆخۆی هۆکاری سەرەکی وشک‌بوونی گۆلی ورمێ بووە، بەرپرسی بەنداوی ورمێ، دەڵێ: ئیدی ناتوانین تەواوی گۆلی ورمێ ببووژێنینەوە. ڕۆژی دوو شەممە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، مەسعوود باقرزادە کەریمی، بەرپرسی بەنداوەکانی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ، وتی: گۆلی ورمێ بە شێوەیەک وشک بووە کە هیچ هیوایەک نییە بۆ بووژانەوەی، ئەو قسەیە لە حاڵێکدایە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران هۆکاری سەرەکی وشکبوونی گۆلی ورمێ‌یە و بە گواستنەوەی ئاوی گۆلی ورمێ بۆ شارەکانی دیکە ئەو کارەساتەی بە سەر گۆلی ورمێ‌دا هێنا و هەر لەو پێوەندییەدا بە بیانووی بووژانەوەی گۆلی ورمێ، پرۆژەیەکی دەست پێکردووە کە ئاوی شیرینی ناوچە کوردستانییەکان بە ناوی گواستنەوە بۆ گۆلی ورمێ بۆ شارەکانی دیکە دەنێڕێ و خەسارێکی یەکجار زۆر کە زەوی و کشت و کاڵ و ژینگەی کوردستان دەدات.