کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حەسەن نەسروڵا: لەگەڵ سپای پاسداران ژووری چالاکیی هاوبەشمان پێکهێناوە

15:34 - 4 گەلاوێژ 2722

حەسەن نەسروڵا، سکرتێری گشتیی حیزبوڵای لوبنان دەڵێ: لەگەڵ سپای پاسدارانی ڕێژیم ژووری هاوبەشمان بۆ چالاکییەکانمان پێکهێناوە. ڕۆژی دووشەممە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، حەسەن نەسروڵا لە ڕێورەسمێکدا بەبۆنەی چل ساڵەی دامەزرانی حیزبوڵا وتی:" ئەگەر دەوڵەتی لوبنان ڕێگە بدا ئامادەم بێ‌بەرامبەر و بێ هیچ تێچوویەک لە ئێران وزە و کارەبا (سوخت) بۆ لوبنان دابین بکەم بەڵام بەداخەوە بەهۆی گەمارۆکان لەلایەن ئەمریکاوە ئەو بوێرییە سیاسییە لە لوبنان بۆ ئەو کارە بوونی نییە. ناوبراو لە سەرەتای قسەکانیدا وتی:" حیزبوڵا لەگەڵ سپای پاسداران ژوورێکی هاوبەشیان بۆ چالاکییەکانیان پێکهیناوە و بۆ هەر چالاکییەک هاوکارێکی یەک دەبن و ئاماژەی بە تێکهەڵچوونی ساڵی رابردووی نێوان ئیسرائیل و گرووپە فلستینییەکان لە کەرتی غەززە کرد کە ١١ ڕۆژی درێژەی هەبوو و وتی لە هەموو ئەو چالاکییەکاندا سپای پاسدارن هاوکارمان بووە. جێی ئاماژەیە کە ئەمریکا و بەشێکی زۆر لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی حیزبوڵای لوبنان بە گرووپێکی تەواو تێرۆریستی دەناسن و یەکیەتیی ئورووپاش ئەو گرووپە وەک گرووپێکی تێرۆریستی ناساندووە.