کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژراو و برینداربوونی ١٢ ئەندامی سپای تێرۆریستی پاسداران لە بەلووچستان بە ڕووداوی هاتوچۆ

15:53 - 4 گەلاوێژ 2722

بەهۆی وەرگەڕانی ماشێنێکی سپای تێرۆریستی پاسداران لە شاری سەراوانی بەلووچستان، ١٢ کەس لە ئەندامی سپای پاسداران کوژران و بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢ی گەلاوێژی ١٤٠١ هەتاوی، بەهۆی وەرگەڕانی ماشێنێکی سپای تێرۆریستی پاسداران لە شاری "سەراوان"ـی سەربە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، یەکێک لە ئەندامانی سپای پاسداران بە ناوی "نەبی نووری" بەسیجی قەرارگای قودسی سپا، کوژراوە و ١١کەسی دیکەی ئەو ڕێکخراوە تێرۆریستییە کە ناسنامەیان ئاشکرا نەکراوە بریندار بوون، کە بەشێکیان برینەکانیان قورسە. ڕاگەیاندنە خۆجێییەکانی ڕێژیمی ئێران لەو پارێزگایە، باسیان لە چۆنییەتی ئەو ڕووداوە نەکردووە و تەنیا هەواڵەکەیان پشتڕاست کردووەتە کە بەهۆی وەرگەڕانی ماشێنێک کە هەڵگری ئەندامانی سپای تێرۆریستی پاسداران بووە و بەو هۆیەوە بەسیجێکی قەرارگای سپای کوژراوە و ١١ کەسی دیکە بریندار بوون.