کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەگەری ڕادەستکردنی ئەسەدوڵا ئەسەدی بە ئەمریکا

15:59 - 4 گەلاوێژ 2722

نوێنەری پارلمانی بلژیک لەسەر ئەگەری داواکاریی ئەمریکا سەبارەت بە ڕادەستکردنی ئەسەدوڵا ئەسەدی بە ئەمریکا وتی: تا ئێستا ئەو داواکارییە پشتڕاست نەکراوەتەوە بەڵام ئەو ئەگەری ڕادەستکردنی ئەو تاوانبارە بە ئەمریکا کەم نییە. میشێل فریلیچ، نوێنەری پارلمانی بلژیک، ڕۆژی دووشەممە٣ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی لە وتووێژێکدا لەگەل هەواڵدەریی ئێران ئینتێرنەشناڵ، لەسەر ئەگەری داواکاریی ئەمریکا لە بلژیک بۆ ڕادەستکردنی ئەسەدوڵا ئەسەدی، دیپلۆمات تێرۆریستی ئێرانیی بە ئەمریکا وتی: ئەمریکا بەهۆی ئەوەیکە لە شوێنی کۆبوونەوەی دژبەرانی ئێرانی لە فەرانسە کە دەیانویست هێرشی تێرۆریستی بکەنەسەر و بەرپرسانی باڵای ئەمریکایی لەو کۆبوونەوەیەدا بەشدار بوون دەتوانێ ئەو جۆرە داواکارییەی هەبێ و ئەگەری جێبەجێ کردنی ئەو داواکارییە لەلایەن بلژیکەوە کەم نییە. ئەسەدوڵا ئەسەدی، دیپلۆمات تێرۆریستی ڕێژیمی ئێران لە ڤییەن، پووشپەڕی ساڵی ٩٧ی هەتاوی بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ تەقاندنەوە و هێرشی تێرۆریستی بۆ شوێنی کۆبوونەوەی دژبەرانی ڕێژیمی ئێران لە فەرانسە بە تۆمەتبار ناسێندراوە و لە ساڵی ٩٩ی هەتاوی لەلایەن دادگای بلژیکەوە ٢٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە. شایانی باسە کە، ئەمریکا دەتوانێ بە بیانووی ئەوەیکە ڕێژیمی ئێران لە هەوڵێکی تێرۆریستیدا لە فەرانسە ویستوویەتی هاوڵاتییان وبەرپرسانی ئەمریکایی لەو کۆبوونەوەیەدا بکاتە ئامانج، دەتوانی داوا بکا کە ئەسەدۆڵا ئەسەدی ڕادەستی ئەمریکا بکرێ.