کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژران و برینداربوونی ١٢ کەس لە تێکهەڵچوونی نێوان هاوڵاتیانی بەلووچ و هێزەکانی ڕێژیم لە کرمان

15:19 - 5 گەلاوێژ 2722

لە تێکهەڵچوونێکی چەکداریدا لە پارێزگای کرمان ١٢ کەس لە هاوڵاتیانی بەلووچ و هێزەکانی ڕێژیم کوژران و بریندار بوون. بە پێی هەواڵی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، دوو ماشینی هاوڵاتییانی بەلووچ پاش تێپەڕین لە بازگەی "ڕاین"ی هێزەکانی ڕێژیم دەدرێنە بەر دەسڕێژ و هاوڵاتییانی بەلووچیش بۆ بەرگریی لە خۆیان تەقە لە هێزەکانی ڕێژیم دەکەن، پاش تێکهەڵچوونێکی چەند کاتژمێری هێزی زیاتری ڕێژیم لە کرمانەوە بۆ یارمەتیی هێزەکانی دیکەی خۆیان ڕەوانەی شوێنی شەڕەکە دەکرێن کە دوای چەندین کاتژمێر شەڕ و تێکهەڵچوون ٦ کەس لە هاوڵاتییانی بەلووچ دەکوژرێن و ٦ کەس لە هێزەکانی ڕێژیمیش بە توندی بریندار دەبن کە ناوی سەرهەنگ عەلی بۆزۆرگ‌پوور وەکوو یەکێک لەو بریندارگەلە بۆ چالاکانی بەلووچ ئاشکرا بووە بەڵام ناوی ئەو پێنج کەسەکەی دیکە هێشتا نەزانراوە.