کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکردنی هاوڵاتییەکی خەڵکی مەریوان لە لایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە لەو شارە

15:22 - 5 گەلاوێژ 2722

هاوڵاتییەکی خەڵکی گوندی سەردۆش سەر بە شاری مەریوان لە لایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە لە مەریوان دەسبەسەر کرا. ڕۆژی سێشەممە ٤ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، لوقمان گرامی هاوڵاتیی خەڵکی گوندی سەردۆش سەر بە شاری مەریوان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە پاش بانگکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەسبەسەر کرا. . هێزەکانی ڕێژیم پاش دەسبەسەر کردنی ناوبراو هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵیان و وێڕای پشکنینی ماڵەکەیان بێڕێزییان بە ئەندامانی بنەماڵەکەی کردووە. تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نییە.