کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەمریکا: دانوستانەکانی بەرجام تەواو بووە، تاران دەبێ بڕیاری کۆتایی خۆی بدا

15:04 - 6 گەلاوێژ 2722

وتەبێژی شۆرای ئاسایشی کۆشکی سپیی ئەمریکا، وتی: دانوستانەکانی بووژانەوەی بەرجام تەواو بووە و ئێستا بەرپرسایەتی لە ئەستۆی تارانە بڕیار بدا کە ئایا ئەو ڕێککەوتنە قەبووڵ دەکا یان نا. بەپێی ماڵپەڕی "ئەکسیۆس" لە زاری سێ سەرچاوەی ئەمریکاییەوە، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، جان کێربی وتەبێژی شۆرای ئاسایشی کۆشکی سپی لەسەر بووژانەوەی بەرجام و بە ئاکام گەیشتنی ڕێککەوتنەکان، وتی: بە ئاشکرا دیارە کە ڕێژیمی ئێران نایهەوێ ڕێککەوتنەکانی بەرجام بە ئاکام بگەن، بۆیە بەرجام کۆتایی پێ هاتووە و ڕێژیمی ئێرانیش دەبێ ئەوە قەبووڵ بکا. هەر لەو بارەیەوە مەک‌گۆرک، بەرپرسی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کۆشکی سپی، حەوتووی ڕابردوو بە ژمارەیەک لە کارناسانی وتووە؛ زۆر دوورە لە ڕاستییەوە کە لە داهاتوویەکی نزیک‌دا بەرجام ببووژێتەوە. مەک‌گۆرک لە درێژەدا وتی: هۆکاری ئەوەیکە بە ڕێککەوتن نەگەیشتن، ئەوەیە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران ناتوانێ بڕیار بدا و بەردەوام لە پێشێلکارییەکانیش یەکەمە.