کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دۆخی نالەباری ژنانی ئەفغانستان لەژێر دەسەڵاتی تاڵبان‌دا

16:28 - 6 گەلاوێژ 2722

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی ڕایگەیاند کە، دۆخی ژنان لە ئەفغانستانی ژێر دەسەڵاتی تاڵبان، لەو پەڕی خراپی‌دایە و دەبێ هەموو جیهان لەو سۆنگەیە هەنگاوی جیددی هەڵبگرن. ڕۆژی چوارشەممە ٥ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەوەیی لە ڕاپۆرتێکی دوور و درێژی خۆیدا لەسەر دۆخی نالەباری ژنان لە ئەفغانستان، ڕایگەیاند؛ بەهۆی سیاسەتە سەرکوتکەرەکانی تاڵبانەوە ژیانی ئازاد و ئاسایشی میلیۆنان کچ و ژن لە ئەفغانستان لە مەترسییەکی زۆر جیدیی‌دایە و دەبێ کۆمەڵگەی جیهانیی بۆ پشتیوانی لە کچان و ژنانی ئەو وڵاتە هەنگاوی کاریگەر هەڵبگرن لەبەر ئەوەیکە سیاسەتەکانی تاڵبان بە شێوەیەک بە دژی ژنانە کە هیچ بەهایەکی مرۆڤ بوون بە کچان و ژنان نادرێ و بەگشتیی دۆخی بژێوی ژیانی خەڵکیش نالەبارە و پیویستە ئاوڕی جیدییان لێ بدرێتەوە.