![](/kurdistan-kurd/ku/wp-content/uploads/2022/07/photo_2022-07-28_11-37-.jpg)
لە ئەنجامی تەقینەوەی گاز لە شاری خوڕەم ئاوا لە پارێزگای لۆڕستان، ٦ هاوڵاتی برینداربوون و ٥ یەکەی نیشتەجێبوونیش خاپوور بوون.
مێهدی غەیبی، بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی لوڕستان ڕایگەیاند، شەوی ٥ی گەڵاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، بە هۆی تەقینەوەی گاز لە نشینگەی مێهری خوڕەم ئاوا ٦ هاوڵاتیی بریندار بوون و برینەکانیان سەختە.
هێشتا ناوی ئەو ٦ کەسە بۆ هەواڵدەرییەکان ئاشکرا نەکراوە.
دۆخی نالەباری ژیانی خەڵک و هەژاریی وایکردووە کە خەڵک لە کەرەستەگەلی ناستاندارد و نەگونجاو بۆ ڕاکێشانی گاز بۆ ماڵەکانیان و هەروەها لە کەرەستەی نێوماڵ کە بە گاز کاردەکەن کەڵک وەر بگرن و ئەوەش مەترسیی لەسەر ژیانیان دروست کردووە.