کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەر کردنی چوار مێرمنداڵ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسداران لە شنۆ

14:34 - 8 گەلاوێژ 2722

چوار مێرمنداڵی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسداران لەو شارە بانگهێشت و دەسبەسەر کران. بە پێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی ٦ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، چوار مێرمنداڵ بۆ ناوەکانی "پێشەوا شاداب" تەمەن ١٦ ساڵ کوڕی جەعفەر خەڵکی گوندی "بابخاڵاوێ" سەر بە شاری شنۆ "زانیار حەسەن‌زادە" تەمەن ١٦ ساڵ کوڕی ئیسماعیل، "سامان حەسەن‌زادە" تەمەن ١٧ ساڵ کوڕی مستەفا، "حەسیب حەسەن‌زادە" تەمەن ١٨ ساڵ کوڕی ڕەحمان، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای ترۆریستی پاسداران لە شنۆ کراون و دەسبەسەر کران. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دسبەسەر کردن و چارەنووسی ئەم چوار مێرمنداڵەی خەڵکی شنۆ لەبەردەستدا نییە.