کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەیاننامەی هاوبەشی عەرەبستان و فەرانسە بە دژی ڕێژیمی ئێران

14:48 - 8 گەلاوێژ 2722

لە بایاننامەیەکی هاوبەشی، عەرەبستانی سعوودی و فەرانسە، جەختیان لەسەر بەهێزکردنی هەردوو وڵات بە دژی چەکی ناوکیی ڕێژیمی ئێران کردەوە. ڕۆژی هەینی ٧ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، لە کۆتایی چاوپێکەوتنی، محەممەد بن سەلمان، پاشای عەرەبستانی سعوودی لەگەڵ ئەمانوئێل مەکرۆن، سەرۆک‌کۆماری فەرانسە لە کۆشکی ئێلیزە، هەر دوو وڵات لە بەیاننامەیەکی هاوبەش‌دا، جەختیان لەسەر گرینگیی بەردەوامیی ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەدا کردەوە و هەردوولا سوورن لەسەر ئەوەیکە نابێ ڕێژیمی ئێران بە هیچ شێوەیەک دەستی بە چەکی ناوکیی ڕابگا و دەبێ ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی بە جیدیی چاوەدێری بخاتە سەر بەرنامە ناوکییەکانی تاران. هەروەها پاریس و ڕیاز، لەو بەیاننامە هاوبەشەدا باسیان لەوە کرد، کە دەستێوەردانەکانی تاران لە کاروباری وڵاتانی ناوچەکە هەڕەشەی جیددی دروست دەکا بۆ سەر ئاسایشی جیهان، بۆیە دەبێ بەهەموو شێوەیەک ڕێگە لە کۆماری ئیسلامیی ئێران بگرین بە تایبەت دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. هەردوو وڵاتی فەرانسە و سعوودیە، جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە دژبە بە هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی بوەستنەوە و ڕێگە نەدەن ببێتە هەڕەشە بۆ ناوچەکە.