کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناجێگیربوونی باری تەندروستیی سوعدا خەدیرزاد و منداڵەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ

14:51 - 8 گەلاوێژ 2722

سۆعدا خەیدیرزادە بەندکراوی سیاسیی کورد لەگەڵ منداڵەکەی لە بەندیخانەدا تووشی نەخۆشی بوون و باری تەندروستییان ناجێگیرە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی هەنگاو، سوعدا خەدیرزادە تووشی هەوکردن بووە و ڕۆژی هەینی هەینی ٧ی گەلاوێژی لە شوێنی تەقەڵی سزاریەنەکەی تووشی خوێنبەربوون بووە و تا ئێستا نەیانگواستووەتەوە بۆ ناوەندی دەرمانی و دۆخی منداڵەکەشی کە نەبووەتە ٤٠ ڕۆژ بەهۆی گەرما و دۆخی خراپی نێو بەندی ژنان تووشی هەستیاری و سکچوون بووە. جێی وەبیرهێنانەوەیە کە پێشتر سوعدا خەدیرزادە بە هۆی نەبوونی بەرنامەیەکی خۆراکیی گونجاو لە کاتی دوو گیان بوون و دوای منداڵبوونەکەی و هەروەها ئەو گوشارە دەروونییەی کە لە کاتی دەسبەسەرکراندا لە سەری بووە، ئێستا لەگەڵ کەمیی شیر بۆ خۆراکی منداڵەکەی بەرەوڕوو بووەتەوە. سوعدا خەدیرزادە بەندکراوی سیاسی کورد و خەڵکی پیرانشار کە ڕۆژی ٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، دوای ٨ مانگ بەندکران لە بەندیخانەی ورمێ، تەنیا چەند کاتژمێر پێش لە نەشتەرگەریی سزاریەن ڕەوانەی نەخۆشخانە کرابوو، ئێوارەی هەمان ڕۆژ و بەبێ ئەوەی تەندروستی بە دەست بهێنێتەوە بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گەڕێندراوەتەوە و لە دۆخێکی نالەباردا ڕاگیراوە. سوعدا خەدیرزادە تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی پیرانشار ڕۆژی ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەسبەسەر و بۆ ورمێ گوازرایەوە. ناوبراو دوای ٢٥ ڕۆژ و تەواوبوونی لێپرسینەوەکانی بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە و لەو کاتەوە بە بێ ئەوەی دادگایی بکرێ لە بەندی ژنان ڕاگیراوە.