کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی‌دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکرات لە شاری پیرانشار

15:24 - 8 گەلاوێژ 2722

عەبدولا ئاتەشبەرگ پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکرات لە شاری پیرانشار ماڵاوایی لە ژیان کرد. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکرات بە ناوی "عەبدوڵا ئاتەشبەرگ ناسراو بەعەوڵای ئاڕەحمانی هەمزە کوێخای"، خەڵکی گوندی هەمزاوای بەربنەی پیرانشار، دانیشتووی پیرانشار دڵە گەورە و پڕ لە هیواکەی لە لێدان کەوت. کاک عەبدوڵا پێشمەرگەی ڕۆژە سەختەکانی کوورەی خەباتی گەلەکەمان بوو و نیزیک بە ١٠ ساڵ لە تەمەنی لە خزمەت حیزبی دێموکرات و خەڵکی کوردستان لە سەنگەری بەرخۆداندا بۆ بەرگریی لە مافی ڕەوای گەلی کورددا بووە. ناوبراو لە ساڵی ٦٢ لە شەڕی گۆزەشکیندا بریندار بوو و لە ساڵی ٦٤ لە گوندی حوجرانی پیرانشار لە شەڕێکی نابەرانبەردا بەدیل دەگیرێ لە چەندین ساڵ بەندکران و لە ژێر ئەشکەنجەدا خۆڕاگربوو لە بەرانبەر پیاوکوژانی کۆماری ئیسلامیدا، دوای ئازادبوونی خەریکی ژیانی ئاسایی خۆی بوو، بەڵام تا دوایین هەناسەی بە ڕێگا و ڕێبازی حیزبی دێموکرات وەفادار مایەوە. لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و خزم و کەسوکاری خاڵە عەوڵای ئاڕەحمانی هەمزە کوێخای، و هەموو خەڵکی پیرانشار و گوندی هەمزاوا دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.