کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گواستنەوەی ژنە بەندکراوێکی کورد بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ورمێ

15:37 - 8 گەلاوێژ 2722

سۆما عەلیزادە ژنە بەندکراوی کوردی خەڵکی بۆکان، لە قەرەنتینەی بەندیخانەی" ورمێ"وە بۆ بەندی ژنانی ئەو بەندیخانەیە گوازرایەوە. ژنێکی گەنجی خەڵکی بۆکان بە ناوی "سۆما عەلیزادە" تەمەن ٢٩ ساڵ لە بەندی قەرەنتینەی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ بۆ بەندی ژنانی ئەو بەندیخانەیە گوازرایەوە. ڕۆژی دووشەممە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی،هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو و دسبەسەریان کردووە و دوای لیپرسینەوە بۆ بەندی قەرەنتینەی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گوازراوەتەوە. شایانی باسە کە سۆما عەلیزادە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕیژیمەوە بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردستانیی دژبەری ڕیژیم دەسبەسەر کراوە.