کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

برینداربوونی ١٠ کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود

14:13 - 9 گەلاوێژ 2722

١٠ کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم و کەوتنە خوارەوە لە کاتی ڕاوەدوونانی ئەو هێزانە، بریندار بوون. ڕۆژی هەینی ٧ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم چوار کۆڵبەڕ بە ناوەکانی "عەلی بەهرامی، کۆسار خوسرەوی، حەیدەر خودکامە و دلاوەر فەرامەرزی" بریندار بوون. هەروەها شەش کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی "لایق ئیسماعیل پوور، جەواد فەرامەرزی، سەعید مێهرەبانی، عەبدول عەبدی و شایان زەحمەتکێش" لە کاتی هەڵهاتن و بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی، لاق و دەست و پشتیان بریندار بووە. شایانی باسە ئەم ١٠ کۆڵبەرە بە مەبەستی پێڕاگەیشتنی پزشکی گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی قودسی شاری پاوە.