کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پشتڕاستکردنەوەی هەوڵی ڕێژیمی ئێران بۆ دروستکردنی چەکی ناوکیی لە لایەن میدیاکانی سەر بە سپای پاسدارانەوە

14:21 - 9 گەلاوێژ 2722

کاناڵی تڵگرامی ئیتلاعاتی سپای تیرۆریستی پاسداران ڕایگەیاند، کە ڕێژیمی ئێران ئامادەیە بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی زۆر نهێنیی عیماد بۆ دروستکردنی یەکەم کڵاوەی ناوکیی. شەوی هەینی ٧ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، کاناڵی "بی‌سیمچی" سەر بە سپای تیرۆریستی پاسداران، ڤیدیۆیەکی بڵاو کردەوە؛ کە ڕێژیمی ئێران تەنیا هەنگاوێک لە دروستکردنی چەکی ناوکیی لە دامەزراوەی ناوکیی فۆردۆ دوورە، هه‌روه‌ها له‌م گرته‌ ڤیدیۆییه‌دا هاتووه‌ که‌ ڕێژیمی ئێران ده‌توانێ له‌ ماوه‌یه‌کی که‌مدا به‌رنامه‌یه‌کی ئاشتیخوازیی ناوکیی بکاته‌ به‌رنامه‌ی چه‌کی ناوکیی. شایانی باسە، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ڕۆژنامەی "زۆدۆیچە"ی ئەڵمانی نووسیویەتی، ئەگەر ڕێژیمی ئێران ئۆرانیۆمی زیاتر و تا لەسەدا ٩٠ی دەوڵەمەند بکات، لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا ئەوەندە مادەی دەبێت کە بتوانێت بۆمبی ناوکیی دروست بکات و چیتر ناتواندرێت پێشکەوتنی تەکنیکیی بەرنامەی ناوکیی ڕژیم کەم بکرێتەوە.