کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامی و پەرەسەندنی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران

14:59 - 9 گەلاوێژ 2722

لەدڕێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی ڕێژیم، ڕۆژی ڕابردوو ٤ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لەشارەکانی ئێران بەڕێوە چوو. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی شەممە ٨ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی ڕێژیمی ئاخوندی، ٤ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لەشارەکانی ئێران وەکوو کۆبوونەوەی کۆمەڵێک لە خانەنشینکراوانی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی لەشارەکانی شووش و کەرخە لەبەردەم ئیدارەی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی شاری شووش، خانەنشینکراوانی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی لەشارەکانی ئەهواز و ئەراک لەبەردەم بینای ئیدارەی گشتیی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی شارەکانیان بەڕێوە چوو. هەروەها لەلایەکی دیکەوە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی کۆمپانیای بەرهەمهێنانی ماددە پاککەرەوەکانی شاری تاران لەبەردەم بینای وەزارەتی کار لە تاران بەڕێوە چوو.