کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا، عۆممان و وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لەبارەی بەرجام

15:04 - 9 گەلاوێژ 2722

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە بارەی دۆخی هەنووکەیی دانوستانەکانی بەرجام لەگەڵ هاوتای "عۆممان"ـیی خۆی و وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەیەک‌دا لەو بارەیەوە وتووێژیان کرد. بەپێی ڕاپۆرتی "وال‌ئێستریت ژۆرنال"، ڕۆژی شەممە ٨ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، ئانتۆنی بلینکێن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ بێنی گانتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە بارەی درێژەی گوشارەکان بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران و وتووێژەکان بۆ ڕێککەوتنی ناوکیی لە کۆبوونەوەیەک‌دا بە بەشداری وەزارەتی دەرەوەی عۆممان، ڕاوبۆچوونیان گۆڕیەوە و باسیان لەوە کرد کە پێویستە گوشاری زۆر بخرێتە سەر ڕێژیمی ئێران بۆ ئەوەی نەتوانێ دەستی بەچەکی ناوکیی ڕابگا. لەو بارەیەوە وەزیری بەرگریی ئیسرائیل وتی: لە ئەنجامی سەفەرەکەی "جەو بایدن" بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێکردنی ڕێکارەکان بە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ ئەمریکا جەختمان لەسەر هاوکارییە سەربازییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردەوە و سوورین لەسەر ئەوەیکە نابێ بە هیچ شێوەیەک تاران دەستی بە چەکی ناوکی ڕابگا، هەر لەو پێوەندییە‌دا وەزیری دەرەوەی "عۆممان" ڕایگەیاند کە لە بارەی ئاڵوگۆڕی دانوستانەکان بۆ بووژانەوەی بەرجام بە تەواوی هاوکاری ئەمریکا و وڵاتانی دژبەری چەکی ناوکیی ڕێژیمی ئێران دەبن.