کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بێ سەروشوێن‌بوونی هاوڵاتییەکی خەڵکی کامیاران لە لافاوەکەی تاران

16:10 - 9 گەلاوێژ 2722

لە ڕووداوی لافاوەکی "ئیمامزادە داود"ـی شاری تاران، ژنێکی خەڵکی کامیاران بە ناوی "سورەیا مورادی" بێ سەروشوێن بووە و ناوەندە پێوەندیدارەکانی ڕێژیمیش هێچ هەوڵێک بۆ دۆزینەوەی نادەن. بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییە خۆجێییەکان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە شاری تاران بەهۆی هاتنی لافاو لە گەڕەکی "ئیمامزادە داود"ـی ئەو شارە، سورەیا مورادی تەمەن ٤٠ساڵ و خەڵکی گوندی "خامسان"ـی سەربە شاری کامیاران یەکێک لەو کەسانە بووە کە بێ سەروشوێن بووە و تا ئێستا هیچ هەواڵێکی نییە و ناوەندە پێوەندیدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بنەماڵەکەیان ڕاگەیاندوون؛ دەبێ بۆخۆتان بە دوایدا بگەڕێن. شایانی باسە کە لافاو لە زیاتر لە ٢٠ پارێزگای ئێراندا خەسارێکی یەکجار زۆری ماددی و گیانیی لە خەڵکی ئێران داوە ودەیان کەس کوژراو و بریندار و بێ سەروشوێنی لێکەوتۆتەوە.