کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناجێگیربوونی دۆخی تەندرووستیی "شەعبان محەممەدی" لە بەندیخانەی ئێڤین

16:16 - 9 گەلاوێژ 2722

دۆخی تەندرووستیی شەعبان محەممەدی مامۆستا و ئەندامی بەڕێوبەری ئەنجومەنی سێنفی مامۆستایانی کوردستان لە بەندی ٢٠٩ی بەندیخانەی ئێڤین، ناجێگیرە. لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا "شەعبان محەممەدی" مامۆستا و ئەندامی ئەنجومەنی سێنفی مامۆستایانی کوردستان، لە پێوەندییەکی تەلەیفونی لەگەڵ هاوژینەکەی باسی لە ناجێگیر بوونی دۆخی تەندرووستی لە ڕیخۆڵە و گورچیلەکانی کردووە کە پێویستی بە چارەسەری پزیشکی هەیە و لە ئەگەری جێبەجێ نەکردنی پێداویستییەکانی پزشکی، ڕۆژی شەممە ١٥ی گەڵاوێژ، مان لە خواردن دەگرێت. جێگای ئاماژەیە ڕۆژی شەممە١٤ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی، شەعبان محەممەدی لەگەڵ مەسعوود نیکخاهـ لە یەکێک لە گرتنگەکانی ئیتلاعاتی رێژیم لە سنە بۆ بەندی ئیتلاعاتی بەندیخانەی ئێڤین گوازرانەوە. ناوبراو ڕۆژی ١١ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی، لە ڕێگای سنە بۆ مەریوان لەگەڵ دوو هاوڵاتیی دیکە بە ناوەکانی مەسعوود نیکخاهـ و ئەسکەندەر لوتفی، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی ئەو شارە گوازرابوونەوە، شەعبان محەممەدی هەمان ڕۆژ بە وەڕگرتنی بەڵێننامە ئازاد و سەر لە نوێ ڕۆژی چوارشەممە٢١ی بانەمەڕ لە کاتی هاتنەدەرێ لە ماڵەکەی خۆی لە شاری مەریوان دەسبەسەر کرایەوە.