کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڕەشەی نوێنەرێکی مەجلیسی ئێران لە موقتەداسەدر

14:38 - 11 گەلاوێژ 2722

ئیسماعیل کەوسەری نوێنەری مەجلیس و لە فەرماندەرانی سپای پاسداران وێڕای هەرەشەکردن لە موقتەدا سەدر وتی: خەڵکی عێراق لە کردەوەکانی سەدر ناڕازین و دەبێ کۆتایی بەو دۆخە بهێنێ. ڕۆژی دووشەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، ئیسماعیل کەوسەری نوێنەری مەجلیس و فەرماندەی سپای پاسداران لە وتووێژ لەگەڵ هەوالدەریی "ئیسنا" سەبارەت بە نارەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی عێراق هەڕەشەی لە موقتەداسەدر سەرکردەی ڕەوتی سەر کرد و وتی: خەڵکی عێراق لە کردەوەکانی سەدر ڕازی نین و دەبێ کۆتایی بەو دۆخە بهێنێ. لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بە هەزاران کەس لە لایەنگرانی موقتەدا سەدر ڕژانە سەر شەقامەکانی بەغدا و بە دژی هاوپەیمانیی هاوئاهەنگی کە سەر بە ئێرانی دەزانن ناڕەزایەتییان دەربڕی و بەهۆی دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران، لە کاروباری عێراق چوونە نێو پارلەمان و چەند ڕۆژە بەردەوامن. موقتەدا سەدر ڕۆژی ڕابردوو لە تویتێکدا وتی دەست بەسەرداگرتنی پارلمانی عێراق فرسەتێکی گونجاو و مێژووییە بۆ ئاڵوگۆڕی سیاسی لە عێراق و داوای لە هەموو خەڵکی عێراق کرد کە بچنە ڕیزی خۆپیشاندانەکانەوە.