کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مانوڕی سەربازیی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دەریای سوور

14:54 - 11 گەلاوێژ 2722

هێزی دەریایی ئەمریکا و ئیسرائیل لە کاردانەوە بە هەڕەشەکانی ڕێژیمی ئێران، مانوڕێکی هاوبەشی سەربازیی لە دەریای سوور بەڕێوە دەبەن. بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی" تایمزی ئیسرائیل" ناوگانی پێنجەمی ئەمریکا، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە کە، ئەو مانوڕە گەورە سەربازییە کە ڕۆژی دووشەممە بە هاوبەشی لەگەڵ هێزی دەریایی ئیسرائیل لە دەریای سووردا دەستیپێکردوە، ئامادەکارییە سەبارەت بە هەڕەشەکانی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەکە و جیهاندا بۆ ئەگەری هەرجۆرە ڕووبەڕووبوونەوەیەک لەگەڵ ڕێژیمی ئێران. جێگەی ئاماژەیە کە پاش تێرۆری فەرماندەیەکی باڵای سپای پاسدارانی ڕێژیم لە تاران و هەروەها مردنی گوماناوی کارمەندان وبەرپرسانی ئەمنییەتی ڕێژیم لەنێوخۆی ئێران و هێرشە ئاسمانییەکان بەدژی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە سووریە، هەڕەشەکانی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لە ئیسرائیل ڕووی لە زیادبوون کردووە.