کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیان‌لەدەستدانی دوو خوشکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات و سێ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەکەیان لە ناوچەی مهاباد

15:12 - 11 گەلاوێژ 2722

بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە ناوچەی گەورکایەتی مهاباد، دوو خوشکی شەهید "فەقێ عەبدوڵای محەممەدی" و سێ کەسی دیکە لە ئەمدامانی بنەماڵەکەیان گیانیان لە دەست دا. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە پشت کاوڵانی گەورکایەتی مهاباد، دوو خوشکی شەهیدی فەرماندە "فەقێ عەبدوڵای محەممەدی ناسراو بە فەقێ عەوڵای نواوێ" بە ناوەکانی ئایشێ محەممەدی و خونچە محەممەدی، محەممەد دافعی هاوسەری خونچە محەممەدی و کەژاڵ دافعی کچی ناوبراو، هەر لەوێ گیانیان لە دەست‌داوە و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون کە تا گەیاندن بە نەخۆشخانە کوڕی ئایشێ محەممەدی بە ناوی "مەحموود" بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لە دەست دا و کەسەکەی دیکەش دۆخی تەندروستی ناجێگیرە و لەژێر چاوەدێری پزیشکیدایە. فەقێ عەبدوڵا محەممەدی ناسراو بە فەقێ عەبدوڵای نواوێ، فەرماندەری هێزی شەهید مینەشەم و یەکێ لە هەرە فەرماندە بەجەرگ و ئازاکانی مەیدانی خەبات و تێکۆشان بوو، کە بەداخەوە لە رۆژی ١٧ی خاکەلیوەی ١٣٦٣ی هەتاوی، لە شەڕێکی قورس و خۆێناوی لەگەڵ ٦هاوڕێ و هاوسەنگەری شەهید بوو. لەلایەن ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوشکە ئایشێ و خوشکە خونچەی محەممەدی و کاک محەممەد دافعی دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی ئەو خەمە گەورەیان دەزانین و هیوای سڵامەتی بۆ بریندارەکەش دەخوازین.