کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی‌دوایی دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات لە دیواندەرە

15:17 - 11 گەلاوێژ 2722

دایکی شەهید ئەحمەد فەدایی لە گوندی گڵەسووری دیواندەرە ماڵاوایی لە ژیان کرد. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ''دایە عادلە فەدایی" دایکی "شەهید ئەحمەد فەدایی" لە گوندی گڵەسووری سەر بە شاری دیواندەرە کۆچی‌دوایی کرد، دایە عادلە ژنێکی ڕوح‌سووک و نیشتمانپەروەر بوو لە کاتی خۆیدا ماڵەکەیان هەمیشە شوێنی حەسانەوەی پێشمەرگە بووە. کوڕێکی دایە عادلە بە ناوی ئەحمەد فەدایی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە کە ڕۆژی ٢٤ی خاکەلێوەی ١٣٦٤ی هەتاوی، لە شەڕی نەخوازراو لەگەڵ کۆمەڵە لە میشاو شەهید بوو. لەلایەن ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی کۆچی‌دوایی دایە عادلە فەدایی، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو و هەموو خەڵکی دیواندەرە و گڵەسوور دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.