کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو کەسی ئێرانیی بە تۆمەتی قاچاخی مرۆڤ لە بریتانیا دەسبەسەر کران

15:22 - 11 گەلاوێژ 2722

پۆلیسی بریتانیا دەڵێ: دوو کەسی ئێرانی کە تۆمەتبارن بە قاچاخ و گواستنەوەی پەناخوازەکان لە ڕێگەی نایاساییەوە بۆ نێو خاکی بریتانیا دەسبەسەر کراون. بەپێی ڕاپۆرتی" نیوزویک" پۆلیسی بریتانیا، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، ڕایگەیاندووە کە، لە عەمەلیاتێکی بەربڵاوی دەسبەسەرکردنی باندی قاچاخی مرۆڤ لە هەموو وڵاتانی ئورووپا، دوو کەسی ئێرانیی بەناوەکانی" کەیوان پوری و هیوا ڕەحیم پوور" لەگەڵ ٤٠ کەسی دیکە لە هەموو ئورووپا دەسبەسەر کراون. هەروەها پۆلیسی بریتانیا ڕاشیگەیاندووە ئەو دوو کەسە سەرکردەی ئەو باندە قاچاخەن کە پەناخوازەکان لە کەناراوەکانی فەرانسەوە دەگوازنەوە بۆ نێو خاکی بریتانیا. هەرلەم پێوەندییەدا دادستانی وڵاتی بلژیک "هیوا ڕەحیم پوور"ی وەکوو یەکێک لە سەرکردەکانی ئەو باندە قاچاخە ناساندووە و ڕایگەیاندووە کە ناوبراو هەزاران پەناخوازی بەشێوەی قاچاخ لە فەرانسەوە گواستۆتەوە بۆ نێو خاکی بریتانیا.