کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیان لەدەستدانی سووتەمەنی‌بەرێکی بەلووچ بەهۆی وەرگەڕانی ماشینەوە

15:03 - 12 گەلاوێژ 2722

سووتەمەنی‌بەرێکی بەلووچ بەناوی" عەبدولحەمید قەنبەرزێهی" بەهۆی وەرگەڕانی ماشین و ئاگرتێبەربوونی لە شاری سەراوان گیانی لەدەست دا. بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، ڕۆژی سێشەممە ١١ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، سووتەمەنیبەرێکی بەلووچ بەناوی" عەبدولحەمید قەنبەرزێهی" لەکاتی گواستنەوەی سووتەمەنی لە شاری سەراوان ماشینەکەی بەهۆی وەرگەڕانەوە ئاگری تێبەردەبێ و لە ئاکامدا گیانی لەدەست دەدا. کەمپەینی چالاکانی بەلووچ لەم پێوەندییەدا ڕایگەیاندووە کە لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ٨٧ سووتەمەنی‌بەری بەلووچ بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم و ڕاوەدوونانی سووتەمەنیبەران لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە گیانیان لەدەست داوە کە لەو ئامارە سێ کەسیان منداڵی تەمەن ژێر ١٨ ساڵانن و هەروەها ٤١ سووتەمەنیبەریش لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمدا بریندار بوون.