کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەمریکا: ڕێژیمی ئێران پشتیوانی تێرۆریزمە و پشتیوانیی لە تێرۆریستەکانی ناوچەکە دەکا

15:27 - 12 گەلاوێژ 2722

وتەبێژی شۆرای ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەمریکا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران نایهەوێت سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە لیستی گرووپە تێرۆریستییەکان لا ببا. جان کێربی، وتەبێژی شۆرای ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، ڕۆژی سێشەممە ١١ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، سەرەڕای جەختکردنەوە لەسەر ئەوەیکە ڕێژیمی ئێران پشتیوانیی لە تێرۆریزم دەکا وتی: جەوبایدن، سەرۆککۆماری ئەمریکا بەهیچ جۆرێک نایهەوێت کە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ڕێژیمی ئێراندا، سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیم لە لیستی ڕەشی گرووپە تێرۆریستەکان لا ببا. ناوبراو هەروەها وتیشی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران وبەرپرسانی باڵای ئەو ڕێژیمە پشتیوانیی لە هەموو گرووپە تێرۆریستەکان لەهەموو ناوچەکە وجیهاندا دەکەن. وتەبێژی شۆرای ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا بە ئاماژە بە هێرشی دڕۆنی ئەمریکا بۆ سەر شوێنی نیشتەجێبوونی ئەیمەن ئەلزەواهێری. ڕێبەری گرووپی ئەلقاعیدە لە ئەفغانستان وتی: ئەمریکا ئیزن نادا کە ئەفغانستان ببێتە حەشارەگەیەکی پارێزراو بۆ گرووپە تێرۆریستەکان وڕێبەرانیان.