کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فاکس نیوز: حیزبوڵای لوبنان چالاکییەکانی لە ئەمریکا لاتین زیاتر کردوە

15:33 - 12 گەلاوێژ 2722

هەواڵدەریی فاکس نیوز دەڵێ: بەڵگەگەلێکمان لەبەردەستدایە کە دەیسەلمێنی گرووپی حیزبوڵای لوبنان چالاکییە تێرۆریستییەکانی خۆیان تا باکووری مێکزیک نزیک لە سنووری ئەمریکا پەرە پێداوە. هەواڵدەریی فاکس نیوز، ڕۆژی سێشەممە ١١ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، لە ڕاپۆرتێکدا بەئاماژە بەوەیکە دەوڵەتی جەوبایدن بەهۆی گەیشتن بە ڕێککەوتنی ناوکیی و بووژانەوەی ئەو ڕێککەوتنە لەگەڵ ڕێژیمی ئێران، چاوی لە ئاست چالاکییە تێرۆریستییەکانی ئەو ڕێژیمە داخستووە، گرووپی حیزبوڵای لوبنان کە گرینگترین هێزی بە وكالەتی ڕێژیمی ئێرانە و ئێران ڕاستەوخۆ پشتیوانیی لێدەکا، چالاکییە تێکدارانە وتێرۆریستییەکانی خۆی لە ئەمریکای لاتین بەشێوەیەکی بەرچاو پەرە پێداوە. لەبەشێکی دیکە لە ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فاکس نیوزدا هاتووە کە، ئەو گرووپە کە بە ڕەچەڵەک لوبنانیە تەنیا کاری قاچاخی ماددەی هۆشبەر و تێرۆریستییە لە ناوچەکە و جیهاندا و ڕاستەخۆ ڕێژیمی ئێران پشتیوانیی لێدەکا و ئەمریکا ویەکیەتیی ئورووپا گرووپی حیزبولای لوبنان وەکوو گرووپێکی تێرۆریستی دەناسن. جێگەی ئاماژەیە کە گرووپی حیزبوڵای لوبنان کە ڕێژیمی ئێران پشتیوانیی سەرەکیی ئەو گرووپەیە پێشینەی درێژماوەی لە سێ سنوور لە نێوان وڵاتانی ئارژانتین، برێزیل و پاراگۆوەدا بۆ قاچاخی ماددەی هۆشبەر و کردەوەی تێرۆریستی هەیە و ئەو گرووپە لەم ماوەیەدا چالاکییەکانی خۆی گواستوەتەوە بۆ ڤێنێزۆئێلا و مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر ئەمریکا.