کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فرۆشتنی ٣٠٠ مووشەکی پاتریوتی ئەمریکا بە عەرەبستانی سعوودی

16:10 - 12 گەلاوێژ 2722

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند گرێبەستێکی بە نرخی زیاتر لە ٣ میلیارد دۆلار بۆ فرۆشتنی ٣٠٠ مووشەکی پاتریوت بە عەرەبستانی سعوودی واژۆ کردووە. ڕۆژی سێ‌شەممە ١١ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا "پێنتاگۆن" لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە ڕەزامەندیی خۆی لەگەڵ گرێبەستێک بە بایەخی زیاتر لە ٣ میلیارد دۆلار بۆ فرۆشتنی ٣٠٠ مووشەکی پاتریوت بە عەرەبستانی سعوودی ڕاگەیاند. پێنتاگۆن لە بەیاننامەکەیدا جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە فرۆشتنی ئەو جۆرە چەکوچۆڵە لە پێناوی پشتیوانیکردن لەئامانجەکانی سیاسەتی دەرەوە و ئەمنییەتی نیشتمانی و پێشکەوتنی ئابووری لە ناوچەکەیە و ئەو مووشەکانە بۆ بەرگریکردن لە سنوورەکانی پاشایی عەرەبستان و هەر وەها بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێرشی دڕۆن ومووشەکی میلیشیا حوسییەکان بۆ سەر ئەو وڵاتەیە.