کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکردنی ٥٦ هاوولاتیی کورد لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا

16:16 - 12 گەلاوێژ 2722

لە مانگی ڕابردووی زایینیدا دەسبەسەر کرانی لانیکەم ٥٦ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنی لەلایەن هێزەکانی ئیلاعاتی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون. بەپێی ئاماری تۆمارکراوی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی جولای ٢٠٢٢ی زایینی لانیکەم ٥٦ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنی لە شار و ناوچە جیاجیاکانی کوردستان، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ٥١ هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری حیزبە کوردستانییەکان و ٣ هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی و پیشەیی دەسبەسەر کراون. شایانی باسە کە ساڵانە بە سەدان کەس لە هاوڵاتییانی کورد بە تۆمەتی جۆراوجۆر لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر دەکرێن و حوکمی بەندکران و سزای سەختییان بە سەردا دەسەپێ.