کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیان‌لەدەستدانی منداڵێکی کار لە بۆکان

16:22 - 12 گەلاوێژ 2722

منداڵێکی کرێکاری تەمەن ١٠ساڵ و خەڵکی بوکان بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە شوێنی کارەکەی گیانی لەدەست دا. ڕۆژی دووشەممەی ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، منداڵێکی کار خەڵکی بۆکان بە ناوی ماردین سڵامەتیان تەمەن ١٠ ساڵ کە هەفتەی ڕابردوو لە شوێنی کارەکەی و بە هۆی ئاگرکەوتنەوە تووشی سووتانی جەستە بوو، لە نەخۆشخانەیەکی شاری ورمێ گیانی لەدەست دا. جێگای ئاماژەیە، "ماردین سڵامەتیان" ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو ٥ی گەلاوێژ، لەگەڵ وەستا کارەکەی بە ناوی "زانیار تاران" لە کاتی کار لە میکانیکی لە گەڕەکی میراوای بۆکان بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە شوێنی کارەکەیان لە سەدا ٨٥ جەستەی سووتابوو، زانیار تاران لە سەدا ٣٥ جەستەی سووتاوە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.