کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیان‌لەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی سنە لە شاری قوم

14:11 - 13 گەلاوێژ 2722

کرێکارێکی خەڵکی سنە لە شاری قوم بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەست دا. ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، کرێکارێکی خەڵکی سنە بە ناوی کامران سەڵەواتی تەمەن ٢٩ ساڵ کە چەند ڕۆژ پێش و لە کاتی کار کردن لە کارخانەیەکی بەرهەمهێنانی بۆڕی، بە هۆی ئەوەی ماددەی تواوەبووی داخ بە سەریدا ڕژابوو و تووشی سووتان ببوو، بە هۆی سەختی برینەکانییەوە لە نەخۆشخانەیەکی شاری قوم گیانی لە دەست دا. شایانی باسە "کامران سەڵەواتی" هەفتەی ڕابردوو لە کاتی کار کردن تووشی ئەو ڕووداوە بووە و لە سەدی ٨٠ جەستەی سووتابوو.